پرس و بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تى و خێزانییه‌كان له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا له گه‌رمترین و گرنگترین پرس و بابه‌ته‌كانن و زۆرترین قسه و مشتوڕیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌روه‌ك چۆن له باشترین و دیارترین پێوه‌ره‌كانى ناسین و ئاشنابوون به تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌كانن و سه‌نگى مهحهكن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه و مرۆڤه‌كان له‌و ژینگه‌یه‌دا.
ئەم نامە و پەیامە بۆ تۆی بەڕێزە، سەر بە هەر ڕەوت و بۆچوونێکی ئیسلامیت... یان دیندارێکی بێ لایەنیت، ئومێدەوارم لوتف بفەرموون و بیخوێننەوە ...
پەنجەکان یەکتر دەپارێزن هەر تەنێک کە ئێمە دەیبینین و هەستى پێ دەکەین لەم گەردوونەدا، پێکهاتووە لە چەند بەش و تەنێکى دیکە و بەو پێکهاتە جیاوازانە بووەتە تەنێکى دیکە، هەموو ئەو تەن و پێکهاتە جیاوازانە توانیویانە تەنێکى کامڵتر و جوانتر و بەهێزتر پێک بهێنن،
کەش و هەوا و بۆشایی نێوان ئاسمان و زەوی تەڵخ و تۆزاوی و تەمومژاوی و لێڵ بووە، تەڵخ و دوکەڵاوی بووە بە بۆن و دەنگی گوناه و خراپە... بە هات و هاواری فەساد و بەدڕەوشتی بە هەموو جۆرەکانیەوە.
ڕه‌مه‌زان! ئه‌ی نه‌سیمی نه‌شئه‌به‌خشی (په‌یكی ڕه‌حمه‌ت) و شه‌ماڵی شادی هێنی (مزگێنی مه‌غفیره‌ت) و سروه و سه‌بای جه‌ژنانه‌ی (ئازادی له ئاگری قه‌هر)ی خالیقی قه‌ههار! جارێکی تر وه‌ره‌وە به سه‌به‌ته‌ی پڕ له تفاقی خێرته‌وه چێژی دڵڕفێنی نه‌رمه نزای پارشێوان و له‌ززه‌تی بێ چوونی دوعای به کوڵی ساتی به‌ربانگمان بۆ بێنه‌وه.
رَمَضـَانُ هَـلَّ هِـلالُـهُ ... وَظِلالُهُ وَ جَمَالُهُ
فَالْقَلْبُ مَوصُولُ الْمُنى ... بِاللهِ جَلَّ جَلالُهُ.
سروشت و پێكهاته‌ى مرۆڤ وایه كه گوناه و هه‌ڵه ده‌كات، تاوان ئه‌نجام ده‌دات، چ به‌رامبه‌ر خوا، چ به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تر، ته‌نانه‌ت هه‌نێ جار به‌رامبه‌ر خودى خۆیشى سته‌م و تاوان ئه‌نجام ده‌دات.
خوایەگیان! هەنێ جار ئێمە لێمان دەشێوێ و گرفت و کێشەکان بەرچاومان لێڵ و تەنگ دەکەن، تۆ لوتف بفەرموو بەرچاومان ڕووناک بکەرەوە و لە تەنگەبەرەکانی ژیان ڕزگارمان بکە.
مرۆڤى کامڵ و ژیر و بەسەلیقە، ئەو مرۆڤەیە کە دەتوانێ سوود لە هەموو بزاوت و جوڵە و گۆڕانکارییەکى ژیان و جیهان و وەرگرێ و بە ئەندازەى پێویست لێیان بەهرەمەند بێت، هەروەک هەوڵ دەدا کە لە هەموو ئەو بزاوت و گۆڕانکارییە پۆزەتیڤە سروشتى و مەعنەوى و گەردوونى و مرۆییانە چێژ وەربگرێ و ڕۆح و دڵ و دەروونى خۆى پێ ئاسوودە بکات،
خوێندنەوەیەکی مەعنەوییانە بۆ دیوی دووەمی نەخۆشی. لەڕاستیدا من نه دکتۆر و نە خاوه‌ن ده‌واخانه و دهرمانفرۆش و نە شارەزاییشم لە چارەسەری پزشکی و نەخۆشیدا هەیە، نە ڕێگەش بە خۆم دەدەم کە لەو بارەیەوە قسە بکەم، بەڵکوو وەک لە ناونیشانەکەدا دیارە بەندە تەنیا دەمەوێ بە چاوێکی دیکەوە تەماشای (دیوی دووەمی نەخۆشی) بکەم، هەر لەو ڕوانگەیەشەوە دەمەوێ باس لە دیوە مەعنەوییەکەی نەخۆشی و حاڵەتە ڕوحی و دەروونییەکەی کەسی نەخۆش بکەم، بەو ئومێدەی کە هەموومان بە چاوی دووەمیشەوە کەمێک تەماشای نەخۆشی بکەین و دیوی دووەمیشی ببینین.
سەراپای مانگی مەولوود بە گشتی و ڕۆژی دوانزدەی ڕەبیعولئەووەل بە تایبەتی، وەرزی گەشانەوەی ڕوح و بووژانەوەی دڵ و پتەوکردنی باوەڕ و خزمەتکردنی درەختی ئیمانە، وەرزی گەڕانەوەیە بۆ ڕۆژێکی گەشی بێوێنە لە لاپەڕە پڕ لە سەروەری و زێڕینەکانی مێژووی مرۆڤایەتی. وەرزی زمان شیرنکردنە بە فەرموودەکان و خۆجوانکردن بە ئاکار و ڕەفتار و ڕەوشتە جوامێرەکانی مەولوودە نازدارەکەی مانگی ڕەبیعولئەووەل.
ئــیلاهی! ئـەی خاوەنی غرووب و تڵووع و سەحەر! وا جارێکی دیکە و لە ڕۆژێکی نوورینی دیکەی مانگی نوور و خۆشنوودی و لێبووردنتدا هاتینەوە بەر ئاستانەی مەغفیرەت و مەڕحەمەت و مەحەببەتت.
پەروەردگارا! وا ئێمەی بەندەی موشتاقی دیدارت بە لێوی شەقاربردووی وشک و زمانی تەڕی پڕ بە نزا و زیکر و گەدەی هەڵگوشراوی خاڵی و پڕ لە باوەڕ و عیشق و مەحەببەتەوە خۆمان لە بەردەم میوانی ئازیزی ”ڕەمەزان“ی ڕەمزی ئیماندار، دەکەینە قوربانت.
ئــەی مـەعـبوودە مەحبووبەکەی دڵە موشتاق و تامــەزرۆ! وا ئـەمجارەش بە جەستەی خەستەی خاکینی شەکەت و ماندوومانەوە، بە ترووسکەیەک لە ئیمان و عەهد و پەیمانەوە، بە دونیایەک ئومێد و تامەزرۆیی و شەوقی ویساڵەوە، سەحەرخێزان و بە زمان و دڵ و گوێ و گیان و چاوی بەڕۆژووە ڕۆژێکی دیکەی پڕ نوور دەگەیەنینە غرووبێکی نوورینتر و ساتەوەختی بێدەنگی پڕ لە نەغمە و دەنگی نزا و تکا.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل